لویس سوارێز، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای، وازهێنانی لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند، دوای یارییەکی نایاب کە لەم ماوەیەدا سەرکەوتنی زۆری لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەدەستهێنا.
سوارێزی تەمەن 37 ساڵ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد: ڕۆژی هەینی دوا یاریم دەبێت لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەم.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارەکە ئاسان نەبوو، بەڵام بە ئارامییەوە ئەنجامی دەدەم، چونکە تا دوا یاری ژیانی وەرزشیم لەگەڵ ئۆرۆگوای هەموو هەوڵێک دەدەم.
سوارێز، یاریزانی ئێستای ئینتەر میامی و لیڤەرپوول و بەرشەلۆنە، لەگەڵ هەڵبژاردەکەی نازناوی جامی کۆپا ئەمریکای ٢٠١١ی بەدەستهێنا و هەروەها لەگەڵ ئۆرۆگوای گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی جامی جیهانی ٢٠١٠.
سوارێز لە پێشەنگی ڕیزبەندی گۆڵکارانی هەڵبژاردەی ئۆرۆگوایە، بە تۆمارکردنی ٦٩ گۆڵ، بە ١١ گۆڵ لە پێش ئیدینسۆن کاڤانی نزیکترین ڕکابەرەکەی کەوتووە.
ڕۆژی هەینی هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی ٢٠٢٦ بەرامبەر پاراگوای میوانی خۆی یاری دەکات.