بەهۆی شەڕە تەقە لە سەید سادق کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش برینداربووە.
بە گوێرەی زانیارییەکان بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی لە سەیدسادق شەڕەتەقە لەنێوان چەند کەسێکدا روویداوە و بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە و کەسێکی دیکەش بریندارە.
بە پێی زانیارییەکان لە ئێستادا بریندارەکە لە نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە سەیدسادق چارەسەری بۆ دەکرێت.
ئەو دوو کەسە ئامۆزای یەکتر بوون و لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی شەڕ لە نێوانانیان دروستدەبێ و تەقە لە یەکدی دەکەن.