ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و یەکەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندن دیاریدەکات.
د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" بەمەبەستی دیاریکردنی ساڵنامەی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥و چەند پرسێکی دیکە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە کۆدەبێتەوە".
وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە بەشێکی دیکە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانە تاوتوێ دەکرێن" ڕێبەری بەشەوانەکان، ساڵنامەی چالاکیی وەرزش و هونەر و ڕاسپاردەکانی دووەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان کە لە ٠١و ٠٢ی ئاب لە هەولێر ساز کرا".
دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە کاتێکدایە، کە ساڵی پار بەهۆی دواکەوتنی مووچە و بایکۆت و خۆپیشاندانی مامۆستایان، ماوەی چەند مانگێک پڕۆسەی خوێندن لە پارێزگای سلێمانی وەستا.