ڕاهێنەری بەڕازیل:گرنگ ئەوەیە ئێمە سەرکەوتنمان بەدەستهێنا

دۆریڤاڵ جونیۆری ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل دوای ئەوەی لە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ مۆندیالی 2026 بە ئەنجامی 1-0 لە هەڵبژاردەی ئیکوادۆری بردەوە، دووپاتیکردەوە کە گرنگترین شت سەرکەوتنە، بەبێ گوێدانە ئەوەی کە چۆن بەدەستبهێنرێت.

 دۆریڤاڵ وتی: ناتوانین لەبیری بکەین کە چی بەسەر هەڵبژاردەی نیشتمانیدا دەهات، دەبێت ئەوەمان لەبیربێت کە لە پاڵاوتنەکاندا چوار ئەنجامی نەرێنیمان بەدەستهێنا (یەک یەکسانبوون و سێ دۆڕان).

 دۆریڤاڵ جونیۆر هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ئیکوادۆر تا ئێستا لە پاڵاوتنەکاندا تەنها یەک یاری دۆڕاندووە، بە تایبەتی بەرامبەر ئەرجەنتینی پێشەنگ لە بوینس ئایرێس، تەنها بە یەک گۆڵ.

 ئاماژەی بەوەشکرد، یارییەکە زۆر قورس بوو بەرامبەر بە تیپێک کە پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکای بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر پێشکەش کرد و تەنها لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا بە لێدانی سزا لەلایەن ئەرجەنتین کە نازناوی پاڵەوانێتییەکەی بەدەستهێنا دۆڕا.


لەکۆتایدا وتی" بەرامبەرەکەمان زۆر کارامە بوو، بەڵام هەرگیز ئێمە لە مەترسی دۆڕان نەبووین جگە لە هێرشی پێچەوانە لە کۆتا خولەکەکانی گێمی یەکەمدا، جگە لە کۆنترۆڵکردنی تۆپ لە هەندێک کاتدا، ئیکوادۆر هیچ دەرفەتێکی ڕوونی گۆڵکردنی نەبوو.


AM:10:01:07/09/2024