لە کەرکوک کارێزى حاجى بێخان خرایە لیستى میراتى جیهانی شوێنەوارەکان

لە سنووری پارێزگای کەرکوک کارێزى گوندى حاجى بێخان، خرایە لیستى میراتى جیهانى شوێنەوارەکان.

وەزارەتى سەرچاوە ئاوییەکانى عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی جێبەجێکاری لیژنەی نێودەوڵەتی ئاودێری کە لە شاری سیدنی ئوسترالیا بەڕێوەچوو، تێیدا کارێزی حاجى بێخان خرایە لیستى میراتی شوێنەوارەکانی جیهان". 

کارێزی حاجی بێجانی خواروو لە ناحیەی شوانی کەرکوک کە قوڵایی ئاستی ئاوی ژێر زەوی کارێزەکە بۆ ١٥٠ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە و ئاوی ئاودێری بۆ کشتوکاڵ و ئاوی خواردنەوەی ماڵان دابین دەکات. 


PM:04:22:08/09/2024