کچە گۆرانیبێژی لاوی کورد دێرێ ئارام لە ساڵیادی شۆڕشی (ژن ژیان ئازادی)دا، گۆرانییەکی خۆی پێشکەش بە ڕۆحی ژینا ئەمینی و گەلانی ئێران دەکات.
دێرێ لە ستۆری ئینستاگرامەکەی بەبۆنەی ساڵیادی مردنی ژینا ئەمینی نوسیویەتی" ئەمڕۆ ساڵیادی گیانبەختکردنی ژینایە، ئەو خانمە کوردەی لە پێناو پرچەکانی شەهید کرا".
دێرێ دەشڵێت" ئازاری ژینا ئازارێکی قورس بوو لە دڵما تاکە چەکی دەستی من دەنگم و پیانۆ و قەڵەمەکەم بوو، چەکەکەی من ئەم بەرهەمە بوو کە دروستم کرد بۆ ڕۆحی جوانی ژینا و ئازادی".
دێرێ ئارام ساڵی (٢٠٠٠) لە خانەوادەیەکی هونەری شاری سلێمانی لەدایکبووە، دەرچووی بەشی میوزیکی پەیمانگای هونەرە جوانەکانە، سەرەتای دەرکەوتنی دێرێ بۆ چوار ساڵ لەمەو پێش دەگەڕێتەوە، کە لەگەڵ هونەرمەندی کورد هەڵوێست بە گۆرانی هاوبەشی (ژیان لەگەڵ تۆ) ناوبانگی پەیدا کرد، هاوکات جگە لە (بیبینە) خاوەنی دوو بەرهەمی تایبەت بە خۆیەتی.