ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆبونەوەیەكی بەپەلە ئەنجام دەدات

دوای تەقینەوەکانی ئەم دووڕۆژەی لوبنان، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆبونەوەیەكی بەپەلە ئەنجام دەدات بۆ تاوتوێکردنی دۆخەکە.

ئەنجوومەنی وەزاریی ئاسایشی نیشتمانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت "پێویستە هەر ئامێرێکی ئەلیکترۆنی پێش هاتنەناوەوەی بۆ عێراق وردبینیی ئەمنی بۆ بکرێت"

ئەنجوومەنی وەزاریی ئاسایشی نیشتمانی ئاماژەی بەوەکردووە، پێش گرێبەستی کڕینی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان پێویستە پشکنین بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بکرێت

ئەنجوومەنی وەزاریی ئاسایشی نیشتمانی دەشڵێت "دەبێت بۆ هاوردەکردنی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان تەنیا مامەڵە لەگەڵ کۆمپانیا متمانەپێکراوەکان بکرێت".

پاش ئامێرەکان پەیجەر کە دوێنێ نزیکەی ٤ هەزار ئەندامی حیزبوڵای لوبنانیی کردە ئامانج، ئەمڕۆش ژمارەیەک ئامێری بێتەل لە جۆری هۆکی تۆکی لە لوبنان تەقینەوە.


PM:10:25:18/09/2024