کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید لیستی تیپەکەی ڕاگەیاند کە ڕووبەڕووی یانەی ئیسپانیۆل دەبێتەوە، ئەمەش لە رۆژی شەممە، لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە هەفتەی شەشەمی خولی ئیسپانیا.
لیستی مێرێنگێ ئامادەنەبوونی "دەیڤید ئەلابا، ئێدواردۆ کاماڤینگا، دانی سیبایۆس و برایم دیاز” بوو.
گۆڵپارێز: کۆرتوا - لونین - فران
بەرگری: کارڤاخال - میلیتاو - ڤاسکێز - ڤالیخۆ - فران گارسیا - ڕودیگەر - فێرلاند مێندی
هێڵی ناوەڕاست: بێلینگهام - ڤاڵڤێردی - مۆدریچ - چوامینی - ئاردا گولێر
هێرشبەر: ڤینیسیۆس - مباپێ - ڕۆدریگۆ - ئەندریک
یانەی شاهانە بە کۆکردنەوەی ١١ خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندییەکەیدایە و بە ٤ خاڵ لە دوای بەرشەلۆنەی ڕکابەرەکەیەوەیە کە "پێشەنگە"، ئیسپانیۆلیش بە کۆکردنەوەی ٧ خاڵ لە پلەی دوانزەهەمدایە.
یاریەکە سبەی شەممە کاتژمێر ١٠:٠٠ئەنجام دەدرێت.