بۆ بەشداریکردن لە کۆبونەوەی نەتەوە یەکگرتوەکان سەرۆك وەزیرانی عێراق بەڕێکەوت بۆ ئەمریکا

سەرۆك وەزیرانی عێراق بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان بەڕێکەوت بۆ ئەمریکا، بڕیاریشە لە گەشتەکەیدا لەگەڵ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان کۆببێتەوە. 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانیی سەرۆك وەزیران بە یاوەری شاندێك بەڕێكەوت بەرەو ئەمریکا ئەمریکا بەمەبەستی بەشداریکردن لە ٧٩ هەمین کۆبونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەکراوە، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەردەم ئەنجومەنی گشتی وتارێک پێشکەش دەکات و لە پەراوێز کۆبونەوەکەشدا لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان، ئەم جگە لەوەی  کۆبونەوە  لەگەڵ ژمارەیەك لە سەرکردە و سەرۆکی وڵاتان و سەرۆکی شاندە بەشداربوەکان ئەنجام دەدات.


PM:03:26:21/09/2024