میدیاکانی ئەمریکا: لە ئەیلولی ساڵی داهاتوو ژمارەیەک لە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکشێنەوە

بە وتەی چەند بەرپرسێکی ئەمریکا لەم هەفتەیەدا بەغداد و واشنتۆن ڕێککەوتنەکەیان لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ئاشکرا دەکەن.

رۆژنامەی پۆڵەتیکۆی ئەمریکی، لەدو سەرچاوەی حکومەتی ئەمریکاوە ئەمڕۆ شەممە ٢١ی ئەیلوول راگەیاندوە، کە لەم هەفتەیەدا عێراق و ئەمریکا لەبارەی کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا ڕێککەوتنێکی چاوەڕوان کراو ڕادەگەیەنن.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، بەگوێرەی رێککەوتنەکە هێزێکی کەم کە ژمارەیان دیارینەکراوە لە عێراقدا بۆ کاتێکی نادیار دەمێننەوە.

لەلایەکی دیکەیشەوە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی دەڵێت"بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە بڕیارە لەو دو هەزار و ٥٠٠ سەربازەی ئەمریکا کە لە عێراقن سەدانیان لە مانگی ئەیلولی ساڵی داهاتوبکشێنەوە، ئەو هێزانەشی لە هەرێمی کوردستانن لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦ دەکشێنەوە".



PM:09:45:21/09/2024