دانیال دیبوای بەریتانی لە یاریگای وێمبڵی بە لێدانی کوشندە لە ئەنتۆنی جوشوای هاونیشتیمانی بردەوە و نازناوی کێشی قورسی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆکسێنی لە یارییەکانی وەرزی ڕیازدا لای خۆی هێشتەوە.
یارییەکە لە یاریگای بەناوبانگی وێمبڵی لەندەن و لەبەردەم 96 هەزار بینەر بەڕێوەچوو، کە زۆرترین ژمارەیە لە مێژووی یارییەکانی بۆکسێندا.
دیبوا هەر لە سەرەتای شەڕەکەوە باڵادەستی خۆی بەسەر جوشوادا سەپاند کە دوو جار پاڵەوانی جیهانە و جوشوا زیاتر لە جارێک کەوت بە زەویدا پێش ئەوەی لە قۆناغی پێنجەمدا بە کۆتایی بیخات و شکستی پێبهێنێت ناوبژیوان دووجار لەسەریەک لە 1 بۆ 10ی بۆ ژماردو ئاگاداری کردەوە.
بەڵام، جوشوا نەیتوانی هەستێتەوە و بێهۆش بوو، بۆیە دانیال دیبوا بە براوەی پشتێنەکە ناسێندرا.
دیبوا لە مانگی حوزەیران نازناوی کاتی IBF ی بەدەستهێنا کاتێک ئوسیک پشتێنەکەی چۆڵکرد، پلەی بەرزکرایەوە بۆ پاڵەوانی جیهان.