پێگەی ڕێلێڤۆ بڵاویکردۆتەوە، بەشداریکردنی بێلنگهام لە یارییەکەی سێشەممەدا گومانی لەسەرە، یاریزانەکە هێشتا بەدەست ئازاری شانییەوە دەناڵێنێت، یانەکە چاوەڕێی سبەینێ دەکات بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخی .
هەروەها بوونی کارڤاخالیش لە یارییەکەدا گومانی لەسەرەو ئەویش پێکانی هەیە.
بەڵام ئامادەبوونی هەردووکیان لە دێربیدا دژی ئاتلەتیکۆمەدرید مەترسی لەسەر نییەو دەگەڕێنەوە تا ئەوکاتە.
لە لالیگا ریاڵ مەدرید رۆژی سێشەممە کاتژمێر 10رووبەڕووی ئەلاڤێس دەبێتەوە.