بانکی ناوەندی عێڕاق ڕایدەگەیەنێت" بۆ ئەمڕۆ زیاتر لە ٢٦٠ ملیۆن دۆلار بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە خراوەتە بازارەوە".
لە بڵاوکراوەیەکدا بانکی ناوەندی عێڕاق، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢٤ ڕایگەیاند" بڕى ٢٦٠ ملیۆن و ٧٩٦ هەزار و ٧٧ دۆلار بەشێوەی نەقد و حەوالە خراوەتە بازاڕەکانەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو بڕە ٦ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٥٣ ملیۆن ٩٩٦ هەزار و ٧٧ دۆلاریش بەشێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ماوەى ساڵێکە نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار دابەزینی بەرچاوی تۆمارکردووە، بە جۆرێک لە ئێستادا نرخی ١٠٠ دۆلار لەسەروو ١٥٠ هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.