دوای پێکانەکەی تێرشتیگن 10 گۆڵپارێز لە ژێر چاودێری بەرشەلۆنەدان

مارک ئەندرێ تێرشتیگن تووشی پچڕانی ڕیشاڵی  بووە لە ئەژنۆیدا،پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی وەرزی ئێستا ئامادەنەبێت.

 بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"، 10 بژاردە لەبەردەم بەرشەلۆنەدایە، بۆ ئەوەی بەخۆڕایی  گۆڵپارێزێک بگوازنەوە .

 ئاماژەی بەوەشکردووە، کیلۆر ناڤاس گۆڵپارێزی پێشووی یانەی ڕیال مەدرید بێ یانەیە، جگە لە جۆردی ماسیپ کە گرێبەستەکەی لەگەڵ ڤایادۆلید کۆتایی پێهێنا و لە نێوان ساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٧ یاریزانی یەدەگی یانەی بەرشەلۆنە بووە.

 ئەو ڕوونیشیکردەوە، "ئێدگار بادیاش هەیە کە ئەزموونی لە لالیگا هەیە، وەرزەکەی لەگەڵ یانەی ئێلچی دەستپێکردووە، بەڵام ئەمەی دووەمیان لە کۆتا ڕۆژی میرکاتۆدا گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە، جگە لە جیری پاڤلێنکا، گۆڵپارێزی پێشووی یانەی برێمن.

 هەروەها لۆریس کاریۆس گۆڵپارێزی پێشووی لیڤەرپوول و نیوکاسڵ بێ یانەیە و تۆماس ڤاکلیک گۆڵپارێزی پێشووی یانەی ئەلباسیتی ئیسپانی لەم وەرزەدا بە خۆڕایی ئامادەیە.

 ئیتریت بێریشا گۆڵپارێزی پێشووی یانەی ئیمپۆلی پەیوەندی بە هیچ تیپێکەوە نییە، جگە لە تۆماس کوبیک کە ساڵانێکە یاریزانی یەدەگە لە ئۆگسبۆرگ و ئەزموونی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی چیک هەیە.


 هەروەها ئەلێکساندەر لوتیلیێریش هەیە، گۆڵپارێزی یەدەگی پاریس سانجێرمان لە چوار وەرزی ڕابردوودا، جگە لە کۆستاس لامبرۆ کە ئەزموونێکی دوور و درێژی لە خولی هۆڵەندی لەگەڵ فاینۆرد و ئەیاکس هەیە.


PM:06:39:23/09/2024