ئەمڕۆ سێشەممە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا پشتڕاستی کردەوە کە ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید وەک باشترین یاریزانی جیهان لەمساڵدا دەبێتە براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانی، ڤینیسیۆس جونیۆر گرەنتی بەدەستهێنانی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی کردووە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە: دوو دەیەی ڕابردوو تەنیا لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆدا کۆنترۆڵی خەڵاتەکەیان کردبوو، بەو پێیەی تەنیا لۆکا مۆدریچ و کەریم بنزیمەی یاریزانی ئێستای یانەی ئیتیحادی سعودی توانیان تەحەدای باڵادەستی یاریزانە ئەرجەنتینی و پورتوگالییەکە بکەن.
لە درێژەی قسەکانیدا رۆژنامەکە وتی: ئەوەی ڤینیسیۆس جونیۆر پێشکەشی کرد و گرنگییەکەی لە دەستکەوتەکانی ڕیاڵ مەدرید لە وەرزی ڕابردوودا گومانەکانی لابرد”.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ڤینیسیۆس لە هەندێک کاتدا هەڵەی کردووە، بەڵام توانیویەتی فێربێت و کاری زۆر بکات بۆ پەرەپێدانی شێوازی یاریکردنی بۆ ئەوەی لەگەڵ پێداویستییەکانی تیپەکەیدا بگونجێت.
لە بابەتی گاڵتەجاڕی و ڕەخنەییەوە، بۆ یاریزانێک کە ڕکابەرەکانی لە یاریگادا ڕێزی لێدەگرن و لێی دەترسن.