عێراق.. فرۆشگاکانی نێرگەلە و جگەرەی ئەلکترۆنی دادەخرێن

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڕیاریداوە بە داخستنی فرۆشگاکانی نێرگەلە و جگەری ئەلکترۆنی و دەڵێت: هەر فرۆشگایەک پاپەندی بڕیارەکە نەبێت سزا دەدرێت.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە نوسراوێکی فەرمیدا کە ئاڕاستەی ناوەندەکانی تەندروستی لە بەغداد و پارێزگاکانی دیکەی کردوە تێدا هاتوە، بە پێی ماددەی ٩٦ لە یاسای تەندروستی گشتی ژمارە ٨٩ی ساڵی ١٩٨١بڕیاردراوە بە داخستنی سەرجەم فرۆشگاکانی نێرگەلە و جگەرەی ئەلکترۆنی و  دەستبەسەرداگرتنی ئەو بابەتانەی لە ناو فرۆشگاکە هەیە.

لە نوسراوەکەدا هاتوە، بڕیارەکە جێبەجێدەکرێت تا ئەو کاتەی بڕیاری نوێ لەسەر شێوازی فرۆشتن و جۆری ئەو کارە دەدرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە هەر فرۆشگایەک پاپەند نەبێت بە بڕیارەکە سزا دەدرێت بە بڕی پێنج ملیۆن دینار و ڕەوانەی دادگا دەکرێت.


PM:04:08:24/09/2024