"فراوانتربوونى گرژییەکان دەرئەنجامى مەترسیدارى لێدەکەوێتەوە"

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایدەگەیەنێت" فراوانتربوونى گرژییەکان دەرئەنجامى مەترسیدارى لێدەکەوێتەوە"، دەشڵێت" پێویستە کۆبوونەوەى لوتکەى کۆمکارى عەرەبى ئەنجامبدرێت". 

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، لە لێدوانێکدا رایگەیاندووە" سەبارەت بەو گرژی و ئاڵۆزیانەی لە ئارادایە، پێویستە لوتکەی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی و وڵاتانی ئیسلامی کۆببنەوە". 

وەزیری دەرەوەی عێراق دەشڵێت" دۆخەکە پێویستی بە بڕیاری کاریگەرە بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە و لوبنان و دەریای سوور". 

فوئاد حسێن هەر لە پەیامەکەیدا هۆشداریشی دا لە فراونبوونی شەڕی ناوچەکە و دەڵێت" دەرئەنجامی گەورەی لێ دەکەوێتەوە و کەشێکی لەبار بۆ رێکخراوە تیرۆرستییەکان و دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانیان دەڕەخسێنێت". 


AM:09:37:28/09/2024