ئێران دوای کوژرانی فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسداران هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات

وەزیری دەرەوەی ئێران، دوای کوژرانی فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسداران هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات کە" وەڵامی تیرۆرکردنی جێگری فەرماندەی سوپای پاسداران لە لوبنان بداتەوە". 

عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ئەوەی لە لوبنان ڕوویدا بێ سزا نابێت". 

هەروەها لای خۆشیەوە سوپای پاسدارانی ئێران، بڵاویکردەوە" عەباس نیلفروشان یەکێک لە فەرماندە دێرینەکان و سەربازە دێرینەکانی بەرگری و ڕاوێژکاری سوپای پاسداران لە لوبنان، لە ئەنجامی هێرشەکەی ئیسرائیل لە ئێوارەی ڕۆژی هەینی ڕابردوو بە ئامانج گیراوە". 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، تاوانەکانی ئیسرائیل لە لوبنان و بە ئامانجگرتنی ئەو شەهیدە گرانبەهایە بە توندی شەرمەزار دەكات". 


PM:02:35:29/09/2024