ئاژانسى رۆیتەرز رایدەگەیەنێت" تەرمى حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵاى لوبنان دۆزرایەوە".
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، دەواینیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ی ئەیلولی ٢٠٢٤ بڵاویکردەوە" تەرمی حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان لە شوێنی هێرشە ئاسمانییەکەی ئیسرائیل بۆ سەر باشوری بەیروت دەرهێنراوەتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو، تەرمەکەی هیچ شوێنەوارێکی برینی پێوە دیار نییە و وەک خۆی ماوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر هەیە هۆکاری مردنەکەی، بەهۆی زەبری بەهێزی تەقینەوەی موشەکەکانی ئیسرائیلەوە بووبێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ شەممە حزبوڵای لوبنان بە فەرمی کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنانی ڕاگەیاند کە ڕۆژی هەینی ڕابردوو لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بارەگای حزبوڵای لوبنان لە باشووری بەیروت کرایە ئامانج.