سوپای ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت" لە دوو هێرشی ئاسمانیدا لە سوریا ٣٧ چەکداری داعش کوژراون".
فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم)، ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە" هێزەکانی ئەمریکا دوو هێرشیان لە ناو خاکی سوریا ئەنجامداوە کە بەهۆیەوە ٣٧ چەکداری داعش کوژران، لەنێویاندا زۆرێک لە سەرکردە باڵاکانی ڕێکخراوی داعش و پارێزەرانی ئایین، سەر بە ئەلقاعیدە هەن".
لە بەیاننامەکەدا هاتووە" رۆژی ٢٤ی ئەم مانگە هێزەکانی ئەمریکا هێرشێکی ئامانجداریان لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا ئەنجامدا و بەهۆیەوە ٩ چەکداری داعش کوژران، لەنێویاندا (مەروان بەسام عەبدول ڕەئوف) فەرماندەی باڵای حوراس ئەلدین بەرپرسی سەرپەرشتیکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی سەربازی لە سوریا هەیە".
هەروەها سێنتکۆم ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرەبەیانی ڕۆژی ١٦ی ئەیلول، هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا هێرشێکی ئاسمانی فراوانیانکردە سەر کەمپی مەشق و ڕاهێنانی داعش لە ناوەڕاستی سوریا و بەهۆیەوە لانیکەم ٢٨ ئەندامیان کوژران، لەنێویاندا چوار فەرماندەی باڵای تێدا بووە.