ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە بە مەبەستی ئیدانەکردنی هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی لە عێراق، چالاکوانانی شاری سلێمانی ناڕەزایەتییەکیان ڕێکخست.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەردەم باخی گشتی شاری سلێمانی، گروپی تەحالوفی (١٨٨)ی سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند" چالاکوانان و داکۆکیکارانی مافی ژنان لە ناوەڕاست و باشووری عێراق ڕۆژانە ڕووبەڕووی فشار و هێرش دەبنەوە لەلایەن چەند لایەنێکەوە، بەهۆی هەڵوێستەکانیان لە دژی هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی کە زۆرێک بە تێکدانی مافەکانی خێزان و ژنان دەزانن".
دەشڵێن" گروپی تەحالوفی ١٨٨ لیژنەیەکی تایبەتی پێکهێنا بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی ژنان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو فشارانەی کە بەهۆی دژایەتیکردنیان بۆ هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسی ڕووبەڕووی دەبنەوە".