لەبارەی ڕۆژێک پشووی فەرمی ڕوونکردنەوە دەدرێت

وتەبێژی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" ڕۆژی ٣ی تشرینی یەکەم پشووی فەرمی نییە و دەوام ئاساییە". 

حەیدەر مەجید وتەبێژی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی (بەغداد ئەمڕۆ)ی راگەیاندووە" ڕۆژی پێج شەممە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ دەوام ئاساییە و پشوو فەرمی نییە، ئەو پشووە ڕەتکراوەتەوە". 

ڕوونکردنەوەکەی حەیدەر مەجید وتەبێژی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لە کاتێکدایە، پێشتر لە بەشێكی میدیاکان بڵاوکرایەوە كە ڕۆژی ٣ی ئەم مانگە، بە بۆنەی رۆژی نیشتمانی عێراق پشووی فەرمی دەبێت. 

ڕۆژی ٢٢ی ئایاری ئەمساڵ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای پشووی فەرمی پەسەند کرد کە نزیکەی ١١ ڕۆژ لە ساڵێکدا دەگرێتەوە، جگە لە پشووی فەرمی گشتی کە هەینی و شەممەیە، هاوکات دەسەڵاتی بە ئەنجوومەنی وەزیران بەخشی بۆ هەڵوەشاندنەوەی پشووی شەممە لە کاتی پێویستدا.


AM:08:29:01/10/2024