سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە لوبنان دەستپێکرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ سوپای ئیسرائیل دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی ڕاگەیاند و دەڵێت" هێرشەکە تایبەتە بە ئامانجەکانی حزبوڵا لە باشووری لوبنان". 

سوپای ئیسرائیل، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە" هێرشێکی زەمینی لە باشوری لوبنان دەستپێکرد و ژێرخانی حزبوڵای کراوەتە ئامانج". 

ئەوەشی خستەڕوو، ئۆپەراسیۆنە زەمینییەکە پاڵپشتی ئاسمانی و تۆپخانەی لەگەڵدا بووە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا سوپای ئیسرائیل داوا لە هاوڵاتیانی باشوری لوبنان دەکات لە ماڵەکانیان دووبکەونەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی شەممە ٢٨ی ئەیلولی ق٢٠٢٤ حزبوڵای لوبنان بە فەرمی کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنانی ڕاگەیاند کە ڕۆژی هەینی ڕابردوو لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بارەگای حزبوڵای لوبنان لە باشووری بەیروت کرایە ئامانج.


AM:08:48:01/10/2024