بنكەیەکی سەربازی ئەمریکا لە نزیک فڕۆكەخانەی بەغداد کرایە ئامانج

درەنگانی شەوی ڕابردوو بنكەی سەربازی ڤیكتۆریا كە هێزەكانی ئەمەریكای تێدا جێگرن لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد کرایە ئامانج. 

پێگەیەكی هەواڵی عێراقی لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغداد رایگەیاندووە" درەنگانی شەوی ڕابردوو بنكەی سەربازی ڤیكتۆریا كە هێزەكانی ئەمەریكا و راوێژكارانی هاوپەیمانانی تێدا نیشتەجێن لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد، لە ڕێگەی مووشەکەوە هێرشی کرایە سەر". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێک لە مووشەکەکان لە دەوروبەری بنكە سەربازییەكە كەوتووەتە خوارەوە و ئەوەی تریش لە رێرەوێكی فڕینی مەدەنی لە فڕۆكەخانەی بەغداد كەوتووەتە خوارەوە. 

بنکەی ڤیکتۆریا نزیک فڕۆکەخانەی نیوەدەوڵەتی بەغدادە و لە رابردووشدا چەندجارێک رووبەڕووی هێرشی لەو جۆرە بووەتەوە.


AM:09:01:01/10/2024