بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ تەلەفزیۆنی فەرمی سوریا کوژرانی سەفا ئەحمەد خانمە میدیاکاری ناسراوی ئەو وڵاتەی ڕاگەیاند کە لە ئەنجامی زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانیدا بۆسەر دیمەشقی پایتەخت و دەوروبەری لەلایەن ئیسرائیلەوە کرایە ئامانج.
دەستەی گشتی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی سوریا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند" نزیکەی کاتژمێر ٥:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ، سوپای ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی بە فڕۆکەی سەربازی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە ئاراستەی جۆلانی سوریاوە دەستپێکرد و ژمارەیەک خاڵی لە شاری دیمەشق کردە ئامانج".
ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزی بەرگری ئاسمانی وەڵامی مووشەک و فرۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئیسرائیلی دایەوە و زۆربەیان خستە خوارەوە، ئەو هێرشەش بووە هۆی کوژرانی سێ هاوڵاتی مەدەنی و برینداربوونی ٩ی دیکە و زیانێکی بەرچاویش بە موڵک و ماڵی تایبەت کەوتووە.
ئەوەشی خستەڕوو، یهكێك له كوژراوهكان سهفا ئهحمهدی خانمه میدیاكاری ناسراوی سوریایە.
بۆردومانەکەی ئیسرائیل بۆسەر دیمەشقی پایتەختی سوریا لە کاتێکدایە، لە ئێستادا سوپای ئیسرائیل هێرشێکی زەمینی سنوورداری لە باشووری لوبنان دژی ئامانجەکانی حزبوڵڵا دەستپێکردووە.