بەپێی نوسراوێكی پارێزگای سلێمانی كه واژووی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئارامی پارێزگاكه‌ی له‌سه‌ره تێیدا هاتووە" بردنه ژووره‌وه‌ی كامێرا و مۆبایل بۆ ناو بنكه و وێستگه‌كانی ده‌نگدان و وێنه‌گرتنی ده‌نگه‌كان له‌د ه‌نگدانی تایبه‌ت و گشتی قه‌ده‌غه‌یه".
لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، هاتووچۆ له نێوان شاره‌كان ئاسایی ده‌بێت و فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و بازگه‌ی نێوان شاره‌كان له‌ناو هه‌رێم له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش كراوه ده‌بن.
ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستیپێکرد و لە (١٥) تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤یشدا كۆتایی دێت.
هەروەها بڕیارە ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت و دەنگدانی تایبەتیش رۆژی ١٨ی مانگ بەڕێوەدەچێت و کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکە دەکات.
بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ٢ ملیۆن و ٨٩٩ هەزار و ٥٧٨ کەس مافی دەنگدانیان هەیە کە ٢ ملیۆن و ٦٨٣ هەزار و ٦١٨ یان دەنگدەری گشتی و ٢١٥ هەزار و ٩٦٠یان دەنگدەری تایبەتن.
لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ١٤٣١ بنکەی دەنگدان دەبن و ١٢٦٦ـیان بنکەی دەنگدانی گشتی و ١٦٥یان بنکەی دەنگدانی تایبەتن.