پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ و سبەی ئەگەری نمە باران و تاوە باران هەیە".
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لە کاتەکانی شەودا لە ناوچەکانى رۆژهەڵاتى هەرێم نمە باران دەبێت، بە تایبەتى لە سنوورى ئیدارەى راپەرین هەندێکات دەگۆرێت بۆ تاوە باران و بروسکە بەشێوەی بچربچڕ، هاوکات پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک دادەبەزن، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت و مەودای بینین (٨ - ٩)کم دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێ ناوچەى شاخاوى ئەگەرى نمە باران هەیە، هەروەها پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ (٣ تا ٤) پلە دادەبەزن، خێرای باش (١٠ - ٢٥)کم دەبێت، بەڵام لە ناوچەکانی باشووری رۆژهەلاتی هەرێم بە تایبەتى پارێزگاى سلێمانى و هەلەبجە و ناوچەکانی گەرمیان، ئەگەری چالاک بوونی هەیە بۆ (٣٠) کم.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە:
هەولێر: ٣٠
سلێمانی: ٢٩
دهۆک: ٢٩
زاخۆ: ٣٠
هەڵەبجە: ٣٠
کەرکوک: ٣٣
سۆران: ٢٨
حاجی ئۆمەران: ١٦
گەرمیان: ٣٤