نرخی زێڕ زیاتر بەرزدەبێتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی زیاتر بەرزبووەوە کە هەر ئۆنسەیەک زێڕ بۆ ئەمڕۆ بە ٢ هەزار و ٦٤٢ دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت. 

گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا و کەمکردنەوەی رێژی سود لەلایەن بانکە ناوەندییەکانەوە، هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی زێڕە، هەروەها پێشبینیدەکرێت تا ناوەڕاستی ساڵی داھاتوو نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بگاتە سێ ھەزار دۆلار.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە (٦٤٢) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە (٥٩١) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە (٥٦٦) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە (٤٩٢) هەزار دینارە.


AM:11:10:01/10/2024