سوپای ئیسرائیل هێرشی زەمینیی بۆسەر باشوری لوبنان دەستپێکرد

سوپای ئیسرائیل هێرشی زەمینیی بۆسەر باشوری لوبنان دەستپێکرد و ڕایدەگەیەنێت" حزبوڵا مەترسییە بۆسەر باکوری ئیسڕائیل و تەلئەبیب هەمو هەنگاوێک بۆ پاراستنی ئیسرائیلییەکان دەگرێتە بەر".

سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانیی و تۆپخانەکانی سوپا، هێرشی زەمینیی سنورداریان بۆسەر باشوری لوبنان و سەرباز و پێگەکانی حزبوڵا دەستپێکردوە، تا لەناوبردنی تەواوی ژێرخان و تواناکانی حزبوڵاش بەردەوام دەبن لە ئۆپەراسیۆن و چالاکیی سەربازیی.

سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشداوە، حزبوڵا بوەتە مەترسیی ڕاستەقینە بۆسەر باکوری لوبنان و هاوڵاتییە ئیسڕائیلییەکان، تەلئەبیبیش لەپێناو پاراستنی هاوڵاتییەکانی ئاساییشدا هەمو کارێک دەکات.


PM:01:51:01/10/2024