" ئالودەبونی دەستی حەسەن نەسروڵا بە مادەیەکی تایبەت شوێنەکەی ئاشکراکردوە"

میدیاکانی ئیسرائیل زانیاری نوێیان دەربارەی تیرۆرکردنی حەسەن نەسرولا ئاشکراکردوە و دەڵێن" شوێنی مانەوەی سەرکردەی حزبوڵا لە ڕێگەی ئالودەبونی دەستی حەسەن نەسروڵا بە مادەیەکی تایبەت ئاشکراکراوە".

بە گوێرەی ڕۆژنامەی مەعاریبی ئیسرائیل، یەکێک لە سیخورەکانی مۆساد لە ڕیگەی ئالودەکردنی دەستی حەسەن نەسروڵا بە مادەیەکی تایبەت لە کاتی تۆقەکردندا زانیاری پیویستی بۆ هێزەکانی تایبەتی ئیسرائیل گەیاندوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئالودەبونی دەستی حەسەن نەسرولا بەو مادە تایبەتە  زانیاری وردی دەرباری شوینی حەسەن نەسروڵای ئاشکرا کردوە و دوای تەنها دو خولەک ئەو شوێنە لە ڕیگەی فڕۆکەکانی ئیسرائیلەوە بۆردومانکراوە کە بوە هۆی کوژرانی سەرکردەی حزبولا و چەند فەرماندەیەکی سەربازی لوبنانی و ئێرانی.


PM:02:16:01/10/2024