بەڕێوەبەری جێبەجێکاری مانگی سوری پارێزگای کرمانی ئێران رایگەیاند" بەهۆی لافاوەکەی ئەمدواییەی شاری جیرفت لە باشوری پارێزگاکە، تا ئێستا ١٤ کەس گیانیان لەدەست داوە".
رەزا فەلاح، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری مانگی سوری پارێزگای کرمانی ئێران رایگەیاند" بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە، تیمەکانی مانگی سورەوە توانیویانە، تەرمی دو کەسی دیکە لە خنکاوانی لافاوەکەی شاری جیرفتی پارێزگای کرمان بدۆزنەوە، بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەست داوە، گەیشتوەتە ١٤ کەس".
مانگی سوری کرمان دەشڵێت" ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە، شەش ژن و حەوت منداڵ و پیاوێک بون، وتیشی، هۆکاری دروستبونی لافاوەکە بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و بەرزبونەوەی ئاستی ئاوەوە بوە لە روباری شارەکە".