شاسوار عەبدولواحید وەڵامی بافڵ تاڵەبانی دەداتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە شاسوار عەبدولواحید وەڵامی ئەو هێرشانەی بافڵ تاڵەبانی دایەوە و بۆ میدیاکانی راگەیاند" ئێمە لە ئاستی خۆمان وەڵام دەدەینەوە و من هیچ قسەیەکەم بۆی نییە  و چەند هاوڕێیەکمان وەڵامیان داوەتەوە کە ئەو یاریگایە کێ درووستی کردووە؟".

دەربارەی ئەوەی کە بافڵ تاڵەبانی ناوەکەی بە هەڵە هێناوە، شاسوار عەبدولواحید وتی" نەیارەکانمان کە ناومان دێنن دەشڵەژێن، ئێمە نەک ناویان بەڵکو و هەموو زانیارییەکانیان خۆیان و موڵک و ماڵیان دەزانیین، ئێمە بە بەرنامەوە کار دەکەین و دەمانەوێت حکومەت بگرینە دەست و بە هاتووهاوار قسەناکەین ".

شاسوار عەبدولواحید وتیشی" هەموو شەڕی میدیایی پارتی و یەکێتی درۆیە و هەرکەس باوەڕ بە شەڕی میدیایی ئەوان بکات ساویلکەیە و دوای هەڵبژاردن دەست دەخەنە ناودەستی یەک".

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەشڵێت" یەکێتی و پارتی رۆژی چوارشەممەی رابردوو کۆبوونەتەوە و مووچەی خەڵیان بڕیوە،  جەلالی و مەلایی ٦٠ ساڵە سەرەتانی ئەو خەڵکەن و هەرکەس بە تەمایان بێت هەڵەدەکات ".






PM:05:14:01/10/2024