سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی مانگی ٩ دەنێرێت

جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی جەخت لەوەدەکاتەوە کە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی مانگی ئەیلول دەنێرێت.

ئیخلاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند،" وەزارەتی دارایی فیدراڵ سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت".

" وردبینی لە لیستەی مووچەی مانگی ئەیلوول دەکرێت و سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەو مووچەیەش دەنێردرێت".(دلێمی وای وت).
ئاماژەی بپئەوەشکرد کە رۆژانە سەردانی وەزارەتی دارایی دەکەن لیستی مووچەی مانگی ئاب کۆمەڵێک کێشەی هونەری هەبوەو وردبینیکردنیان لە قۆناغی کۆتایدایە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە تاوەکو ئێستا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی ئابیان وەرنەگرتووە  و وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان داوای ٢٤٣ ملیار دیناری دیکە دەکات بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە و دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت.



PM:06:57:01/10/2024