ژمارەیەک بەرپرسی ئەمریکی لە وەزارەتی دەرەوە و بەرگری لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەنوسی جیاجیا پشتگری واشنتۆنیان بۆ تەلئەبیب دووپاتکردەوە و دەڵێن” بە هەموو هێزەوە پشتگیری لە ئیسرائیل دەکەین بۆ بەرگری لە ئاسایش وڵاتەکەی”.
دوابەدوای هێرشە مووشەکییەکەی ئەمشەوی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ماتیو میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، هێرشەکەی ئێران سەرکەوتوو نەبووە و لەگەل ئیسرائیل لەسەر خەتین و رووداوەکان چاودێری دەکەین. وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکاش رایگەیاند، ١٣ مووشەکی ئێرانمان لە ئاسمان تەقاندووەتەوە.
وتیشی ، فرۆکەی جەنگی زیاتر رەوانەی ناوچەکە دەکەین.
لە هێرشێکی مووشەکیدا ئەمشەو ١ی تشرینی یەکەم ئێران بە نزیکەی ٢٠٠ مووشەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل کە بە گوێرەی سوپای ئیسرائیل زیانێکی ئەوتۆی لێنەکەوتەوە