فلای دوبەی گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ چوار وڵات هەڵدەوەشێنێتەوە

بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی شەوی ڕابردووی کۆماری ئیسلامی ئێران، کۆمپانیای فلای دوبەی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ چوار وڵات ڕاگرت کە لە نێویاندا عێراق هەیە. 

کۆمپانیای فلای دوبەی، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لە بەیاننامەیەکی کورتدا بڵاویکردەوە" بەشێوەیەکی کاتی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان بۆ (ئوردن، عێراق، ئیسرائیل و ئێران) هەڵدەوەشێنرێنەوە". 

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی کۆمپانیای فلای دوبەی، ئەمڕۆ و سبەینێ هیچ گەشتێک بۆ ئەو چوار وڵاتە ئەنجام نادات. 

پێشتریش وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، ئاماژەی بەوەکردبوو، بەهۆی گرژییەكانی ناوچەكە، هاتووچۆی ئاسمانی عێراق تا ئاگادارکردنەوەی دواتر ڕاگیراوە.


AM:08:49:02/10/2024