بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لە نزیک باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە دانیمارک دوو تەقینەوە ڕوویاندا.
پۆلیسی دانیمارک، دەربارەی ڕووداوەکە ڕایگەیاندووە" لێکۆڵینەوە لە دوو تەقینەوەکە دەکەن کە لە دەوروبەری باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە کۆپنهاگن ڕوویانداوە".
هەروەها لای خۆشیەوە پۆلیسی کۆپنهاگن دەڵێت" هیچ کەسێک لە ئەنجامی ڕووداوەکە بریندار نەبووە، لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوەی سەرەتایی لە شوێنی ڕووداوەکە دەستیپێکردووە".
ئەم ڕووداوە دوای ئەو هێرشە مووشەکییانە دێت کە شەوی ڕابردوو لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئاراستەی ئیسرائیل کرا.