کەشناسی هەرێم: نمە باران دەبارێت

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و ئەگەری نمەباران هەیە". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور و لە هەندێ ناوچە پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک وە ئەگەری کەمێک نمە باران هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان، هاوکات پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ (١ تا ٢) پلە دادەبەزن، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت و مەودای بینین (٧ - ٩)کم دەبێت. 

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ پێنج شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، خێرای باش (١٠ - ١٥)کم دەبێت و مەودای بینین (٩ - ١٠)کم دەبێت. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر: ٣٣

سلێمانی: ٣٢

دهۆک: ٣٣

زاخۆ: ٣٣

هەڵەبجە: ٣٤

کەرکوک: ٣٧

سۆران: ٣٣

حاجی ئۆمەران: ٢٤

گەرمیان: ٣٨


AM:10:46:02/10/2024