حوسییەکانی یەمەن: ئامادەین بۆ هەر ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش

حوسییەکانی یەمەن ڕایدەگەیەنن"بە مووشەک شوێنە سەربازییەکانی ئیسرائیلیان کردۆتە ئامانج"، هەروەها ئامادەیی خۆی بۆ بەشداریکردن لە هەر ئۆپراسیۆنێکی هاوبەش لە دژی ئیسرائیل پشتڕاستکردەوە. 

گروپی ئەنسارڵای یەمەن (حوسییەکان)، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایانگەیاند" لە ڕێگەی مووشەکەوە شوێنە سەربازییەکانی ئیسرائیلیان لە فەڵەستین کردۆتە ئامانج". 

هەروەها ئەو گروپە ئامادەیی خۆی بۆ بەشداریکردن لە هەر ئۆپراسیۆنێکی هاوبەش لە دژی ئیسرائیل پشتڕاستکردەوە.

لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە" بەردەوامی پشتیوانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ ئیسرائیل، بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا لە ناوچەکە دەخاتە ژێر مەترسییەوە".

دەشڵێن" درێغی ناکەین لە فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانمان دژ بە ئیسرائیل". 


PM:12:04:02/10/2024