سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" بەمنزیکانە هەردوو مووچەی مانگی (ئاب و ئەیلولی) فەرمانبەران دابەشدەکەین".
ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، ئەمڕۆ چوارشەممە لە لێدوانێکدا بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند" لە ئێستادا شاندێكی تەكنیكی لە وەزارەتی دارایی عێراق چاوەڕێی تەمویلی مووچە دەكەن".
سەبارەت بە مووچەی مانگی ئەیلول، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی حکومەت، دەڵێت" تەمویلی مووچەی ئەیلول لە ڕێگە دەبێت و بەمزوانە هەردوو مووچەكە لە كاتێكی نزیكدا دابەشدەکەین".
تائێستا فەرمانبەرانی هەرێم مووچەی مانگی (٨ و ٩)ی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە، وەزارەتی دارایی هەرێم داوای (٢٤٣) ملیار دیناری دیکە دەکات بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچەی مانگی (ئاب).