به‌پێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ، له چه‌ند مانگی ڕابردوودا میلیشیا شیعه‌كانی عێراق، به سه‌دان هاوڵاتیی سوننه‌مه‌زهه‌بیان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق، كۆمه‌ڵكوژ كردوه، ڕۆژنامه‌ی گاردیانیش ده‌ڵێت: میلیشیای عه‌سایبی ئه‌هلی حه‌ق، مانگانه نزیكه‌ی 2 ملیۆن دۆلار له ئێران وه‌رده‌گرێت.
به‌پێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ ، له‌ناوچه‌كانی باكووری پارێزگای بابل و تارمیه‌و پردی دیاله‌و ئه‌بو غرێب، له‌سه‌ر ده‌ستی میلیشیا شیعه‌كان‌و به هاوكاریی سوپا‌و پۆلیسی فیدراڵی، به‌سه‌دان هاوڵاتیی سوننه كه له‌نێویاندا به‌ندكراوو منداڵ هه‌ن، كۆمه‌ڵكوژ كراون.
فه‌یسه‌ڵ عیتانی-شرۆڤه‌كاری ئه‌نجومه‌نی ئه‌تڵه‌سی له سه‌نته‌ری ڕه‌فیق حه‌ریری، به ڕۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌تی ڕاگه‌یاندوه: زۆرێك له سوننه‌كانی عیراق پێیان وایه، بوونی ئه‌و میلیشیا شیعانه له عێراق و ده‌ستتێكه‌ڵاوكردنیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا، هه‌ستی په‌راوێزبوونیان لادروست ده‌كات.
لایخۆشیه‌وه ڕۆژنامه‌نووس مارتن شۆلف، له ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی ده‌ڵێت: عه‌سایبی ئه‌هلی هه‌ق كه یه‌كێكه له میلیشیا شیعه‌كانی عێراق، مانگانه نزیكه‌ی 2ملیۆن دۆلار له ئێران وه‌رده‌گرێت.
میلیشیا شیعه‌كانی عێراق ئەم گروپانە لەخۆ دەگرێت:
- كه‌تایبی حزبوڵڵا -ساڵی 2007 له‌لایه‌ن حزبوڵای لوبنانه‌وه دروستكراوه و ئێستا له‌نێو گروپه‌كانی به‌رگریی میللیدایه
-عه‌سایبی ئه‌هلی حه‌ق- له‌سه‌ر ده‌ستی ئێران دروستكراوه و شانبه‌شانی هێزه ئه‌منییه‌كان له ئه‌نبار ده‌جه‌نگن.
-سرییه‌كانی سه‌لام- له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌دره‌وه دروستكراوه‌و له‌شه‌ڕه‌كانی سامه‌راو ئامرلیدا له دژی داعش جه‌نگاون.
میلیشیا شیعه‌كانی عێراق له سوریا
-لیوای ئه‌بو فه‌زلی عه‌باس- باره‌گای سه‌ره‌كیی له عێراقه‌و له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی لێده‌كرێت.
-لیوای ئیمام حسێن- زۆربه‌ی ئه‌ندام و چه‌كداره‌كانی سه‌ر به موقته‌دا سه‌درن.