سیناتۆری کۆماری جون ماکین ده‌ڵێت: ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئه‌مه‌ریکاو هاوپه‌یمانان ده‌یکه‌ن دژی داعش وه‌ک پێویست ناڕوات به‌ڕێوه.
له چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ که‌ناڵی سی ئێن ئێن، ماکین ده‌ڵێت: داعش سه‌رده‌که‌وێت، به‌لایه‌نی که‌مه‌وه به‌لای توندڕه‌وه ته‌مه‌ن بچوکه‌کانه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست.
له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ی رووده‌دات ئێستا، ئه‌و تێوه گه‌لانه‌ی ئێمه پله به‌پله، شه‌ڕی ڤیه‌تنامم بیر ده‌خاته‌وه که هاوشێوه‌ی ئه‌مه تێوه‌گلاین".
ماکین که به‌سه‌رسه‌ختترین ئۆپۆزسیۆنی سیاسه‌تی سه‌رۆک ئۆباما داده‌نرێت، ده‌ڵێت" پلانی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریکا نه‌گه‌یشت به‌و ئامانجه‌ی که بانگه‌شه‌مان بۆ ده‌کرد که ئه‌ویش تێکشکاندی گرووپه تیرۆریستییه‌کانه"، هاوکات ئه‌و سیناتۆره داوا ده‌کات که راهێنه‌ری زیاتر و هێزی تایبه‌ت بنێردرێت بۆ مه‌یدانه‌که.