هاورێیەکی نارین عەفرین ئەو کچەی لە شەڕی کوبانێدا خۆی بە داعشەکادا تەقاندەوە، هۆنراوەیەکی بڵاودەکاتەوە.
گەریلایەکی یەژا ستار هەڤاڵی ئارین میرکان بووە، لە سەردەمی گەریلایەتی دا کە ناوی گویکسونە کە لەبارهی ئارین میرکان دەڵێ"من هەڤاڵ ئارین میرکانم لە کاتی خولی پەروەردە ناسی، ژیان لەگەڵ ئەو دا واتای هەڤاڵێتی بوو".
ماڵپەڕی رۆژنیوس کە هۆنراوەکەی نارین عەفرینی بڵاوکردۆتەوە، لەزاری هاوڕیکەیەوە دەڵێت " هەڤاڵ ئارین زۆر پەیوەستی هەڤاڵێتی بوو، زۆر هەڤاڵی خۆی خۆشدەویست، زۆر حەزی لە کارو ژیان دەکرد، زۆر ژیر بوو و قەت مرۆڤ لە ههڤاڵێتی و قسەکانی تێر نەدەبوو".
ژنە گەریلا گویکسون دەڵێ: لەو جێیەی ئارینی لێ بوویایە لەوێ وره و جۆش هیچ کەم نەدەبوو، زمانی ههڤاڵ ئارین بۆ ژیان چالاکبوونی بوو، ٢٤ کاتژمێر لەگەڵ رێبەرەکەی دەژیا، بە ژیانی خۆی وێنەی چالاکیەکەی نەخشاد .
گویکسون لەبارهی هەڵسوکەوتی ئارین میرکان لە ژیان دا رایگهیاند" من هەمیشە دەمویست قسەی لەگەڵ بکەم، ئەو بە گفتوگۆکانی هێزی بە ههڤاڵانی خۆی دەدا، هەیشە ڕووخۆش و سەرچاوەی ورهی شۆرشگیڕی بوو، زۆر هاوکاری ههڤاڵانی ژنی دەکرد، رێزێکی زۆرمان بۆی هەبوو، ئەو بە کارەکانی مرۆڤەکانی دەوروبەری ناچار کرد کە رێزی لێ بگرن".
هاورێکەی باس لەوە دەکات ناری عەفرین زۆر حەزی لە هەڵپەڕکێ بوو، لەگەڵ ئەوەی کە زۆر هەڵپەرکێی نەدەزانیو بەڵام بۆ ئەو نەدەبووه پاساوی خۆکشانەوە لە هەڵپەڕکێ، کە هەڵدەپەڕی دەتگوت دەچێ بۆ چالاکی ئەوەندە دڵی پڕ لە جۆش بوو.
گویکسون دهڵێ کاتتێک لە تیڤی بیستم و بینیم کە ئارین میرکان چالاکی ئەنجام داوە لە بەرزایی مشتەنور، سەرەتا وتیان ههڤاڵێکی ژن چالاکی گیانبازی ئەنجام داوە ناوەکەیان نەدەوت یەکسەر ئارین میرکانم بە خەیاڵ دا هات، کاتێ زانیم ئەوە چهنده خەمگین بووم ئەوەندەش خۆشحاڵم بووم هەم سەرسام بووم، لەبەرئەوەی کە ههڤاڵ ئارین بهرخۆدانی کۆبانێ گەیاندە بەرزترین ئاست.
ئارین میرکان، شیعرێکی لە بیرەوەرییەکانی ههڤاڵێکی خۆی دا نووسی-وه ئهوهش دهقی شیعرهکه":
" ئەوە جاری یەکەمە نوسینێکی وەها وەک هەڵبەست دەنووسم، لەوانەیە زۆر بەهێز نەبێ و زمانی هەڵبەست نەبێ ، بەڵام هەوڵدەدەم هەستی ناو ناخی خۆم بەش بکەم لێم ببورن".
دەگەڕێم
من دەگەڕێم، بێ راوەستان
دەگەڕێم بێ ماندوو ناسی
لە منداڵیەوە دەستم پێکرد
لەگەل هاوڕێکانم هەڵکشامە سەرچیا
دەگەڕێم
دەگەڕێم بە دوای دروست کردنی گروپێک هاوڕێ
بە دوای حەقیقەت و ژیانی ئازاد دەگەڕێم
لە ئەنکەرە دواییم بە کاروانەکەم هێنا و
بەرەو کوردستان کەوتمە رێ
من گەڕام بە دوای مرۆڤێک دا لە زمانم تێبگات
لە یەک و شەش دەستم پێکرد
ئەمڕۆ ملیۆنان لەو کاروانە لەگەڵمدان
وا زەمان دەگوزەرێ
کاروانەکەم بەردەوامە
هەر کەس رێگری لێکردم و
ویستیان من راوەستێنن
بە فەلسەفەی خۆم سنوری داگیرکاریم شکاند
لە کاروانەکەم
نزیکترین هەڤاڵم لە دەست دا
لە سەر ئەوە پارت، ئایدۆلۆژی و فەلسەم بونیادنا
من خۆم گەورە کرد
ئەوە هەڵوەدایی ژیانێکی ئازادە
هەڵوەدایی فەلسەفەی ئاپۆییە
هەڵوەدایی رێبەر ئاپۆیە