داوا دەكرێت سەعدی یوسف لەیەكێتی نوسەرانی عێراق دەربكرێت

‌سەعدی یوسف
یەكێتی نوسەرانی كورد بەنیازن وەڵامی ئەو شاعیرە عێراقییە بدەنەوە كە لە پارچە هۆنراوەیەكدا كوردستانی بە مەیمونستان ناو لێبردبوو.

لەمبارەیەوە پیرداود مەخموری ، كارگێڕی لقی هەولێری یەكێتی نوسەرانی كورد بەسایتی باسنیوزی راگەیاند: وابڕیارە ئەمرۆ بەشیوەی فەرمی یەکێتی نووسەرانی کورد وەڵامی ئەوشاعیرە شۆڤێنیە بداتەوە .

سەبارەت بە ناوەرۆکی بەیاننامەکە وتی "لە بەیاننامەکەدا بە توندی وەڵامی ئەو شاعیرە عیراقییە ده‌ده‌ینه‌وه‌ و داوای لێسەندنەوەی ئەندامییەتی لە یەکێتی نووسەرانی عێراقی لێ دەکرێت” گوتیشی "لەو بەیاننامەشدا سکاڵای یاساییشی لەسەر تۆمار دەکرێت”.



PM:02:15:22/11/2014