"شیعه‌كان له‌جه‌له‌ولا ده‌ستیان به‌تاڵانی كردوه‌و دوكانەكان دەسوتێنن"
میلیشیا شیعه‌كان
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت: میلیشیا شیعه‌كان له‌جه‌له‌ولا چه‌ندین دوكانیان تاڵانكردوه‌و دەیانسوتێنن.
مه‌حمود سه‌نگاوی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر به NNA ڕاگه‌یاند:"میلیشیا شیعه‌كانی (عه‌سائیب ئه‌هللحه‌ق)و (سه‌رایه‌ی خۆراسان) له‌به‌شی خواره‌وه‌ی جه‌له‌ولا, نه‌ك به‌ته‌نها دوكانی هاوڵاتیانیان تاڵانكردوه, به‌ڵكو ده‌ستیان به‌سوتاندنی ئه‌و دوكانانه‌ش كردوه".
مه‌حمود سه‌نگاوی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا, پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ سوپای عێراقدا هه‌ماهه‌نگی هه‌یه, به‌ڵام له‌كاتێكی له‌و شێوه‌یه‌دا كۆنترۆڵكردن ئاسان نییه.
جه‌ختیشیكرده‌وه له‌وه‌ی, سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه كۆنترۆڵ كراون, هه‌ر ئۆتۆمبێلێكیش بچێته ناحیه‌كه‌وه پشكنینی بۆ ده‌كرێت, به‌ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیشه‌وه.
PM:04:47:24/11/2014