وێنە...ئەم ماچە توندەی ئیلیسا بۆ كێییە؟

خوانێكی ڕۆمانسی ماچێكی توند هەردوو ئەستێرەی لوبنانی وائیل كفوری و ئیلیسا كۆدەكاتەوە.
لە بەیروتی پایتەختی لوبنان، وائیل كفوری ئیلیسا لە ئێوارە خوانێدا پێكەوە كۆدەبنەوە و لە خوانەكەدا ئیلیسا ماچێكی توندی كفوری دەكات كە دەبێتە باسی میدیاكان.
ئیلیسا لە پەیجە تایبەتەكەی وێنەیەكی ماچەكەی بڵاوكردۆتەوە و نوسوێتی " گەورەترین ماچ بۆ گەورەترین خۆشەویستی ژینم".
ئیلیسا و وائیل كفوری پەیوەندی هاوڕێیەتییەكی نزیك كۆیان دەكاتەوە و لەو چەندین بۆنەشدا پێكەوە بەردەوام پێكەوە دەردەكەون، چەند جارێكیش هەواڵی بونی پەیوەندی خۆشەویستی و پێكهێنانی ژیانی هاوسەرگیری لە نێوانیاندا بڵاوكراوەتەوە، بەڵام ئەو دوو ئەستێرەیە بەردەوام هەواڵەكەیان بە درۆ خستۆتەوە و جەختیان لەوە كردۆتەوە كە ئەوان تەنها دوو هاوڕێن. 



PM:12:25:28/11/2014