تا ئێستا 24 ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی ئیمزایان له‌سه‌ر پرۆژه‌ی چاکسازی یه‌کێتی کردوه‌و سپی میدیا ناوی ژماره‌یه‌کیان بڵاوده‌کاته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست سپی میدیا که‌وتوه ئه‌م سه‌رکردانه‌ی یه‌کێتی ئیمزایان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه چاکسازیه کردوه که بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌کانی یه‌کێتی پێشکه‌شکراوه.
ناوه‌کان:
1- کۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی
2- به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح
3- حاکم قادر حه‌مه جان
4- شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا
5- مه‌حمود سه‌نگاوی
6- ڕزگار عه‌لی
7- ئازاد جوندیانی
8- نه‌رمین عوسمان
9- عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینه
10- حامی حاجی غالی
11- جه‌میل هه‌ورامی
12- شالآو عەلی عەسکەری
13- شاڵاو کۆسره‌ت ره‌سوڵ
14- محه‌مه‌د وه‌تمان
15- حەمەی حەمە سەعید
16- بەرزانی ئەحمەد کوردە
17- مستەفا چاو رەش
ژماره‌یه‌کی تر له ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی‌و سه‌رکردایه‌تی له‌رووی پره‌نسیپه‌وه پشتگیری خۆیان بۆ پرۆژه‌که راگه‌یاندوه
ه‌ندامانی سه‌رکرایه‌تی‌و مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی به هه‌مویان 50 ئه‌ندامن‌و تا ئێستا 24 که‌س ئیمزایان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه کردوه 26 که‌س ماوه‌ته‌وه که ئه‌ویش یه‌کێکیان جه‌لال تاڵه‌بانی سکرتێری گشتی ئه‌و حیزبه‌یه‌و هه‌روه‌ها یه‌کێکی دیکه عارف روشدی بوو که چۆته ناو پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه‌و مافی ده‌نگدانی نه‌ماوه، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه جگه له‌و دوو که‌سه 24 که‌سن واتا له ئێستادا له رووی ژماره‌وه یه‌کسانن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند کە بیرۆکەی نووسینی پرۆژەکە ئەوەیە کە یەکێتی "هی هەمووانە"و تا ئێستا ١٧ سەرکردایەتی و مەکتەب سیاسی ئیمزایان کردووە کە هەردوو جێگرەکەی سکرتێتر گشتیش لەناو ئیمزاکەراندان. ( یەکێتی هی هەمووانە، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە موڵكی کەس و دوو کەس و خێزانێک نییە).
بەپێی زانیارییەکانی سپی وا بڕیارە دوای تەواوبوونی کۆکردنەوەی ئیمزاکان، پرۆژەکە بدرێت بەهێرۆ ئیبراهیم ئەندامی مەکتەبی سیاسی و هاوسەری تاڵەبانی.
شەوی ٢ کانونی دووەم سپی میدیا هەواڵێکی بڵاوکردەوە لە هەواڵەکەدا هاتبوو" سەرچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی میدیای راگه‌یاند چه‌ند رۆژێکه له‌ناو سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی دا ئیمزا بۆ پرۆژه‌یه‌ک کۆده‌کرێته‌وه که خاوه‌نه‌کانی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که بۆ چاره‌سه‌رکردنی وه‌زعی یه‌کێتییه و، تا ئێستا هه‌ردوو جێگره‌که‌ی سکرتێری گشتی کۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح ئیمزایان له‌سه‌ر کردووه.