بەوێنە...دەزانن جولی بۆ وا لاواز بووە؟

هونەرمەندێكی ژاپۆنی هۆكاری دابەزینی كێشی لەشی ئەنجلینا جولی ئاشكرا دەكات.
ماوەیەكە ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی ئەنجلینا جولی زۆر بە لاوازی دەردەكەوێت و بڕێكی زۆر لە كێشی لەشی دابەزیوە، ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ خواردنی بڕێكی كەم لە خۆراك.
ئەكتەری بەناوبانگی ژاپۆنی میاڤی لە لێدوانێكیدا ئاشكرا دەكات كە جولی لەكاتی ئەنجامدانی كاری دەرهێنان بۆ فیلمی (Unbroken ) كە بڕێكی زۆر كەم لە خۆراكی خواردووە، ئەمەش وایكردووە بەشێكی زۆر لە كێشی لەشی دابەزێت.
ئەو ئەكتەرە دەشڵێت كە لەنێو ئەو كەسانەی لە فیلمەكەدا كاریان كردووە، تەنها ئەو كێشی زیادی كردووە، ئەمەش وایكردووە هەست بە دڵگۆرانییەكی زۆر بكات.







PM:02:55:07/12/2014