14 ژنی سەرکردەکانی داعش لە شەنگال کەوتنە دەست پێشمەرگە

لەکاتی هێرشی هێزی پێشمەرگەدا لە ناوچەی شەنگال ١٤ ئافرەتی هاوسەری سەرکردەکانی داعش دەکەونە دەست هێزی پێسمەرگە.

چالاکوانی ئێزیدی سەعد حەمۆ بە کەناڵی روسیای راگەیاند " ئەو  ژنانەیان لەگەڵ چوار منداڵدا گرتووە کە کاتێک پێشمەرگە نزیک بوونەتەوە لە چواردەوری شەنگال، مێردەکانیان لەشەرەکەدا کوژراون و ئافرەتەکان و مناڵەکانیان دەست پێشمەرگە کەوتوون".

ناوبراو باسی لەوە کردووە کە ژنەکان زۆربەیان عێراقین وتی" رەوشتی ئێمە رێز بۆ ئافرەت دادەنەێت و هیچ تۆڵەیەکیان لێ ناکەینەوە و ئازاریان نادەین، وەک ئەوان کە بەئافرەتەکانی ئێمەو عێراقییەکانیان کرد".

دوو رۆژە هێزی پێشمەرگەو شەرڤانان ناوچەیەکی زۆریان رزگارکردووەو چونەتە ناو شاری شەنگالەوە. 



PM:06:34:21/12/2014