ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی بارزانی و مەكین
ئەمرۆ سیناتۆر مەكین لە گەڵ بارزانی كۆبوونەوە‌و پاش كۆبوونەوەكەی ماڵپەڕی سەرۆكایەتی هەرێم ناوەرۆكی ئەو كۆبوونەوەیە بڵاودەكاتەوە.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2٧ـی 12ـی 2014 مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له شاری هه‌ولێر پێشوازی له جۆن مه‌ككه‌ین سیناتۆری كۆماریخوازه‌كانی ئه‌مریكا و وه‌فدێكی یاوه‌ری كرد كه پێكهاتبوون له جۆزێف پینینگتۆن كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك ڕاوێژكار و ئه‌فسه‌ری سوپای ئه‌مریكا و له‌گه‌ڵیان كۆبۆوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له مه‌سروور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێم و مسته‌فا سه‌ید قادر وه‌زیری پێشمه‌رگه و كه‌ریم شنگالی وه‌زیری ناوخۆ و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌روه‌ی هه‌رێم، به‌ڕێوه چوو، سه‌ره‌تا جۆن مه‌ككه‌ین خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێم ڕاگه‌یاند و ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی و هه‌رێمی كوردستان، له شه‌ڕی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆردا نیشان دا و ڕایگه‌یاند كه ده‌یه‌وێ پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی پێشكه‌ش به سه‌رۆك بارزانی و گه‌لی كوردستان بكات بۆ شه‌هیدبوونی ئه‌و پیاوه ئازایانه‌ی پێشمه‌رگه كه له‌م شه‌ڕه‌دا گیانی خۆیان به‌ختكردووه.
جۆن مه‌ككه‌ین خۆشحاڵیی خۆی بۆ ده‌ستپێكردنی سه‌ره‌تایه‌كی نوێ له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا نیشان دا.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا جۆن مه‌ككه‌ین ڕایگه‌یاند كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاگاداره سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان خۆی له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕه، بۆیه هاتووه له نزیكه‌وه گوێ له بۆچوون و سه‌رنجه‌كانی بگرێت سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی سیاسی و سه‌ربازیی به‌ره‌كانی شه‌ڕ و پێداویستییه‌كانی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژی تیرۆریستان‌دا.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه گه‌ل و حكومه‌تی ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بن له هاوكاریی و پشتیوانی‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی دژی تیرۆر و جه‌ختی له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیی له‌مێژینه‌ی نێوان هه‌ردوو گه‌لی ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه.
له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك بارزانی به‌خێرهاتنی وه‌فدی میوانی كرد و سوپاسی گه‌ل و حكومه‌تی ئه‌مریكا و دۆستان و هێزی هاوپه‌یمانانی كرد كه له شه‌ڕی دژی تیرۆریستان‌دا پشتیوانی هه‌رێمی كوردستان بوون.
دواتر بارزانی هۆكاره‌كانی په‌یدابوون و گه‌شه‌كردنی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش و كه‌وتنی موسڵ و په‌لاماردانی هه‌رێمی كوردستانی له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه بۆ وه‌فدی میوان شیكرده‌وه.
سه‌باره‌ت به بارودۆخی مه‌یدانیی به‌ره‌كانی شه‌ڕ، سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتنی زۆر گه‌وره‌ی تۆمار كردووه و گورزی كه‌مه‌رشكێنیان له تیرۆریستان داوه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، سه‌رۆكی هه‌رێم ئاماژه‌ی به هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر بۆ سه‌ر جیهان كرد و رایگه‌یاند: "تیرۆر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جیدییه بۆ سه‌ر هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌تان و هه‌موولایه‌كیشی كردۆته ئامانج، ئه‌و تیرۆریستانه‌ش كه هاتوونه‌ته ڕیزی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش ڕه‌گه‌زنامه‌ی جۆراوجۆریان هه‌یه، بۆیه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌شیان پێویستی به هه‌ماهه‌نگی و هه‌وڵی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ده‌وڵه‌تان هه‌یه و پێویسته له‌پاڵ ڕێكاری سه‌ربازی، له ڕووی فكری و وشككردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی و ڕێگرتن له په‌یوه‌ندییكردنی تیرۆریستان، دژایه‌تیی ئه‌و تیرۆریستانه بكرێت".
وتیشی: "ده‌بێ ده‌وڵه‌تان هه‌ماهه‌نگییان هه‌بێ و له قوڵایی مه‌ترسییه‌كه تێبگه‌ن و نابێ هیچ ده‌وڵه‌ت یان لایه‌نێك تیرۆر و تیرۆریستان وه‌ك كارت به‌كار بهێنێت و یاریی به‌و كارته بكات، چونكه تیرۆر ئاگرێكه هه‌مووان پێكه‌وه ده‌سووتێنێت".
هه‌ر له قسه‌كانیدا سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به ڕه‌وشی شاری كۆبانێ كرد و سوپاسی ئه‌مریكای كرد كه به لێدانی تیرۆریستان، پشتیوانیی له پێشمه‌رگه و شه‌ڕڤانانی ئه‌وشاره ده‌كات.
باسكردنی چۆنییه‌تیی هه‌ماهه‌نگیی زیاتری پێشمه‌رگه و هێزی هاوپه‌یمانان و بارودۆخی شاری موسڵ و ڕه‌وشی سیاسی و ئه‌منیی عیراق و سوریا و ناوچه‌كه، ته‌وره‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
PM:07:21:27/12/2014