ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیک لە یانەی بەرشەلۆنە بڵاوی کردەوە سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە" جوسیە بارتۆمیۆ دەیەوێت لە گواستنەوەکانی داهاتوودا ئیسکۆی ئیسپانی و یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ڕکابەری سەرسەختی پەلکێشی یانەکە بکات ، هەروەوها ڕۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە بارتۆمیۆ دەیەوێت پۆگبای فەرەنسی بهێنێتە یانە کەتەلۆنیەو بەمەش خەونی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە بەدەستهێنانی ئەو یاریزانە فەرەنسییە لە گۆڕ بنێت.
ئا/ شاهۆ فایق